AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٣ ١١:٠٠

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرای کرد:

هێرشی خەستی تورکیا بۆ سەر 20 بنکەی پەکەکە لە قەندیل

هێرشی خەستی تورکیا بۆ سەر 20 بنکەی پەکەکە لە قەندیل

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا 24 جار بۆردومانی ژمارەیەک ناوچەی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستانیان کردو زیانی گیانی نەبوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شه‌وى ڕابردوو سوپای تورکیا بەشێوەیەکی زنجیرەیی‌و بەفڕۆکەی جەنگی، 24جار بۆردومانی ژمارەیەک ناوچەی لەپارێزگاکانی دهۆک، هەولێرو سلێمانی کرد.

هێرشەکان بۆسەر ناوچەکانی دامێنی گرێ بەهار، پشتی گوندی بەلاڤە، چیای حەوت تەبەق، گوندەکانی کەفنە مژێ، سپیندارێ‌و گیرگاشێ لەبەری گارێ لەقەزای ئامێدی، چیای کتکین‌و خواکوڕک لەقەزای سیدەکان، چیای کۆخەو چیای تاڵە لەسنوری قەزای چۆمان، دەوروبەری گوندی قەڵاتوکان لەسنوری قەزای پشدەر، هەواری ڕەوەندەکانی گوندی کوێرەکانی‌و چیای ئاسۆس لەسنووری قەزای ماوەت بووە.

لەهێرشەکانی شەوی ڕابردودا، هیچ هاونیشتمانییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانیی.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ڕۆژى 2ى ئەیلولی 2024، ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بەفەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانی، بەهاوئاهەنگیی میت، 20 پێگەی پەکەکەی لەخاکی هەرێمی کوردستان بۆردومانکردوە.
جەخت لەوەشکراوەتەوە؛ لەئۆپەراسیۆنەکەدا 20 پێگەی پەکەکە، لەحەشارگە، ئەشکەوت، کۆگا‌و پەناگە کراونەته‌ ئامانج.

News ID 51512

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha